دەربارە

ڕێنمایی و مەرجەکانی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری ماڵپەڕی ئاوازۆن

بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی ئەم ماڵپەڕە بەستراوەتەوە بەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە، پێویستە لەسەر هەرکەسێک کە خزمەتگوزاریەکانی ئاوازۆن و مۆبایل ئەپڵیکەیشنەکانی بەکاردەهێنێت ئەم ڕێنماییانە بخوێنێتەوە :

ئەگەر ئارەزووت کرد بە کڕینی هەر کاڵایەک لە ماڵپەڕی ئاوازۆن، پاش ئەوەی پەیوەندیمان پێوە دەکەیت لە ڕێگەی ئەو ژمارە تەلەفۆنەی لەپاڵ ئامێرەکەدا دانراوە، ئەو کارمەندەی وەڵامت دەداتەوە پێویستی بە هەندێک زانیاری کەسی تۆ دەبێت وەک: (ناو ، ناونیشان، شوێنی کارەکەت) بۆ ئەوەی بتوانێت ئامێرەکەت بە زوترین کات بۆ بنێرێت و ڕاستەوخۆ کرێی گواستنەوەی کاڵاکەت پێدەڵێت، کرێی گواستنەوەی کاڵاکان بەپێی ناوچەکان دەگۆڕدرێت. ئەو کەسەی وەڵام دەداتەوە داوای کۆدی ئەو کاڵایەت لێ دەکات کە لە پاڵ کاڵاکەدا دانراوە بۆ ئەوەی لای خۆی بە زوترین کات کاڵاکە دەستنیشان بکات.

جۆری دراوی نوسراوی سەر کاڵاکانی ئەم ماڵپەڕە دۆلاری ئەمریکیە و بەپێی ڕۆژی فرۆشتن بڕی پارەی نوسراوی سەر کاڵاکان دەگۆڕدرێت بە دینار.

پاش ئەوەی کاڵاکەت بەدەست دەگات بڕی پارەی نوسراوی سەر پسوڵە دەدرێت بە ئەو کەسەی کاڵاکە دەگەیەنێت لەگەڵ کرێی گواستنەوە.

هەموو ئەو کاڵایانەی لە ماڵپەڕی ئاوازۆن داندراوە لە کۆگاکانماندا بەردەستە و بە بەردەوامی نوێ دەکرێتەوە.

ئەگەر لە کاتێکدا پەیوەندیت کرد بۆ کاڵایەک و لە کۆگاکانماندا نەمابوو، دەتوانیت کاڵایەکی تری هاوشێوەی ئەو جۆرە هەڵبژێریت، بەڵام ئەگەر هاوشێوەی کاڵاکەت نەویست ئەوا پێویستمان بە سێ رۆژ هەتا دوو هەفتە هەیە بۆ دابینکردنی.

هیوادارین بتوانین خزمەتی ئێوەی بەڕێز بکەین و بتوانین کاتێکی زۆرتان بۆ بگەڕێنینەوە بە کردنەوەی ماڵپەڕی ئاوازۆن، بۆئەوەی لە شوێنی کار و ماڵەکانتانەوە بتوانن بە ئاسانی سەیری هەموو ئەو ئامێرانە بکەن کە لە کۆگاکانماندا بەردەستە و پاش بڕیاردان لە کڕینی هەر ئامێرێک ئێمەش بە ئاسانترین شێواز و کەمترین کات بیگەیەنین بە شوێنی کار یان شوێنی نیشتەجێبونتان.

تکایە ئەگەر هەر پێشنیار و تێبینیەکتان هەیە لەسەر ماڵپەڕی ئاوازۆن بۆمان بنێرن هەتا بتوانین بە بەردەوامی لە خزمەتی ئێوەی خؤشەویستدا بین.

کارمەندانی ئاوازۆن

Back to top